سەرچاوەیەک هۆکاری دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی پێشووی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئاشکرا دەکات.

سەرچاوەیەک هۆکاری دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی پێشووی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئاشکرا دەکات.


سەرچاوەیەک هۆکاری دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی پێشووی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئاشکرا دەکات.

رۆژی یەکشەممە 13-12-2020، هێزێکی تایبەتی سەر بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، حامد جەزائیری، جێگری پێشووی فەرماندەی میلیشیای خوڕاسانیی لە بەغدا، دەستگیر کرد.

سەرچاوەیەک لە بەغداوە راگەیاند، حامد جەزائیری بە تۆمەتی کوشتنی هیشام هاشمی، توێژەر لە بواری ئەمنی و گرووپ و میلیشیاکان، لەگەڵ 15 لایەنگری خۆی، دەستگیر کراوە.

ئێوارەی رۆژی 6-7-2020، ژمارەیەک چەکدار، بە سواری دوو ماتۆڕسکیل، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی زەییونەی بەغدا تەقەیان لە هیشام هاشمی، پسپۆڕ و توێژەری ئەمنی و میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان کرد و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

هیشام هاشمی لە ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایک بووە و لە ساڵی 1997ـەوە توێژینەوەی لەبارەی رێکخراو و گرووپە تیرۆریستییەکان دەکرد.







باسنيوز
Top