ئاگری بیره نهوتێكی كێڵگهی خهبازه كوژێنرایهوه
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەھۆی دوو بۆمبی چێنراو ئاگر لە دوو بیری كێڵگەی خەبازه لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك كەوتبوویەوە و بەپێی سەچاوەیەكی ئەمنی، چەكدارانی داعش تۆمەتباركران بە ئەنجامدانی ئەو ھێرشە.
بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دهرهێنانی نەوت، كەریم حەتاب لە راگەیاندراوێكدا، ئەمڕۆ یەكشەممە گوتی: كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكووری سەر بە حكومەت، توانیان ئاگر لە بیری ژمارە 44 لە كێڵگەی خەبازهی نەوتی "بە كاتێكی پێوانەیی" بكوژێننەوە.
حەتاب ئاماژەی بە "كاركردنی بەردەوام كرد لە كوژاندنەوەی بیری ژمارە 33 لە ھەمان كێڵگەی نەوتیدا"، لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بە قەبارەی بەرھەمھێنانی ئەو دوو بیرە و كاریگەری ئەو دوو ئاگركەوتنەوەیە لەسەر بەرھەمھێنان نەكراوە.
رێكخراوی داعش دەستی بەسەر كێڵگەی "خەبازه" نەوتیدا گرتبوو لە میانی داگیركردنی باكوور و رۆژئاوای عێراق لە ساڵی 2014، بەڵام ھێزەكانی ھەرێمی كوردستان "پێشمەرگە" لە كانوونی دووەمی 2015 لە ژێر دەستی داعشیان دەرخست و كۆنترۆڵیان كردەوە.
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، ھێرشی چەكداران زیادی كردووە و گومان دەكرێت سەر بە رێكخراوی داعش بن و بەتایبەتی لە ناوچەی نێوان كەركووك و سەلاحەدین (لە باكوورەوە) و دیالە (لە رۆژھەڵاتەوە) كە ناسراوە بە "سێگۆشەی مەرگ".
لە ساڵی 2017 عێراق سەركەوتنی خۆی بەسەر رێكخراوی داعشدا راگەیاند، بە گەڕاندنەوەی تەواوی خاكەكەی كە نزیكەی سێیەكی رووبەری وڵاتەكەیەتی و لە ھاوینی 2014 رێكخراوی داعش داگیری كردبوو.
k24 -