وەزیری نەوتی عێراق: ئێکسۆن مۆبیل پشکەکانی لە کێڵگەی رۆژئاوای قورنە یەک نافرۆشێت
وەزارەتی نەوت بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ چەندین کۆمپانیای خزمەتگوزاری دەستیان بە دانوستان کردووە، بۆ ئەوەی رکابەری لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی مەنسووریە و عەکاز و کێڵگەکانی دەوروبەری بکەن.
بە گوێرەی ئەو زانیاری و داتایانەی لەبەردەستی وەزارەتی نەوتی عێراقە، ئەو پیشاندەدەن کە ئێکسۆن مۆبیل و نسۆرتیۆم، کە لە لایەن ئێکسۆن مۆبیلەوە بەڕێوەدەبردرێن، هەروەها کۆمپانیای شەیلیش، کە لە پەرەپێدانی قۆناغی یەکەمی کێڵگەی رۆژئاوای قورنە كار دەكەن، تاوەکو ئێستا لە کارەکانیان بەردەوامن و بەشدارن لەتاوتوێکردنی پلانەکانی پەرەپێدان و زیادکردنی بەرهەمهێنان و مەشقپێکردنی کارمەندەکان.
ئاماژە بەوەشكراوە، هیچ کۆمپانیایەک پێشنیازی لەبارەی فرۆشتنی پشکەکانی پێشکەش نەکردووە.
ئەو رەتکردنەوەی وەزیری نەوت دوای ئەو دەنگۆیانە دێن، باس لەوەدەکرا کۆمپانیای ئێکسۆن مۆبیلی کارپێکەری سەرەکی کێڵگەی رۆژئاوای قورنە یەک بە نیازە پشکەکانی لە کێڵگەکە بفرۆشێت، کە یەدەگی کێڵگەی رۆژئاوای قورنە بە 7.8 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت
k24 -