فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شد له‌ به‌غدا ده‌ستگیركرا

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای حه‌شد له‌ به‌غدا ده‌ستگیركرا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی حه‌شدیان له‌ به‌غدا ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ سایتی "روسیاالیوم" رایگه‌یاندووه‌، "حامد جه‌زائیری" فه‌رمانده‌ی پێشووی حه‌شد له‌ به‌غدا ده‌ستگیركراوه‌.

جه‌زائیری، پێشتر جێگری فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی "سه‌رایای خوراسانی" و فه‌رمانده‌ی لیوای (18)ی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ و له‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا له‌و پۆسته‌ لادراوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، هێزێكی سه‌ر به‌ ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌ر فه‌رمانی "فالح فه‌یاز" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، "جه‌زائیری"و پاسه‌وانه‌كانیان ده‌ستگیركردووه‌.
k24 -
Top