جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران لیژنەیەکی پەرلەمانی بۆ ئاڵۆزییەکانی پەلکانە پێک دەهێنێت
ئهمڕۆ یهكشهممه 13/12/2020، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، به پێی فهرمانێك كه بۆ پێکهێنانی لیژنەکەی دەرکردووە و لە پەرلەمانتارانی پێکھاتەکانی کەرکووکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگری و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێك دێن، بهدواداچوون بۆ ئاڵۆزییهكانی پهلكانه دهكهن.
کاری لیژنەکە بەدواداچوون دەبێت بۆ ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە ماوەیەکە لە ناوچەی پەلکانەی سەر بە پارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی سەڵاحەدین و ديالە سەریان هەڵداوەتەوە، ئەویش بەهۆی کێشەی گرێبەستە کشتوکاڵییەکان و بەردەوامیی هێنانی عەرەبی هاوردە بۆ ناوچەکە و دەرکردنی دانیشتوانی کوردی ناوچەکە و هەڕەشە کردن لێیان لە رێگەی هێزی سەربازی جێگیرکراو لە ناوچەکەدا .
دکتۆر بەشیر حەداد رایگەیاند، پێویستە لیژنەکە بە زوترین کات بە دواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات و راپۆرتی خۆی پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکات، تاوەکو ئەوانیش بابەتەکە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان تاوتوێ بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی کیشەکانی ئەو ناوچەیە بدەن.
حەداد، داواشی لە هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە کاری جدیتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ناوچەکانی کەرکووک و خانەقین لە پارێزگای دیالە، و دوزخورماتوو له پارێزگای سەڵاحەدین، چونکە چارەسەرنەکردنی ئەو کێشانە و مانەوەیان بە هەڵپەسێردراوی بەردوامی دانە بە ئاڵۆزییەکانی ئەو ناوچانە و زۆربوونی هەڕەشەی تیرۆرە لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە.
باسنيوز