داوای ئاشکراکردنی ناوی راوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆمار و مووچەکەیان دەکرێت

داوای ئاشکراکردنی ناوی راوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆمار و مووچەکەیان دەکرێت
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆکایەتیی کۆمار دەکات، ناوی راوێژکارەکانی و بڕی ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، بۆ پەرلەمان بنێرێت.

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پشتبەستن بە (ماددەی 61/ دووەم و پێنجەم - ب) لە دەستووری هەمیشەیی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کردووە.

حەسەن کەعبی لە نووسراوەکەیدا، داوای لە بەرهەم ساڵح کردووە ناوی راوێژکارە دامەزراوە هەمیشەییەکان و ئەوانەی بە گرێبەست لە سەرۆکایەتیی کۆمار دامەزراون بە هاوپێچکردنی بڕی ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، بۆ پەرلەمان بنێرێت.

لە ماددەی 61 لە دەستووری عێراق ئەرکەکانی پەرلەمان دیاری کراوە و لە بڕگەی دووەمیدا هاتووە، ئەرکێکی پەرلەمان چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکارە و لە بڕگەی (پێنجەم - ب) هاتووە، پەرلەمان دەبێ رەزامەندیی لەسەر باڵوێز و هەموو پلەتایبەتەکان، بدات، کە راوێژکارەکانی سەرکۆماریش بە پلەی تایبەت دادەمەزرێن.













باسنيوز



Top