وەزیری ناوخۆ و فەرماندەیەکی باڵای عێراق سەردانی شنگال دەکەن
وەزیری ناوخۆی عێراق و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی شاری شنگال دەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 13-12-2020 عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق بە یاوەریی عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، گەیشتنە شنگال.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، ئامانجی سەردانەکە گەیاندنی چەک بووە بۆ پۆلیسی شنگال و بەهۆی نالەباریی کەشوهەواش، غانمی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ پۆلیسی شارەکە، بەرەو مووسڵ چووە.
باسنيوز