پارێزگاری نەینەوا: ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا حەوت ملیار دۆلاری پێویستە
نەجم جبوری، پارێزگاری نەینەوا بە رۆژنامەی "ئەلسەباح"ی نیمچە فەرمیی راگەیاندوە، "بەھۆی ئەو وێرانکارییەی کە بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی دژبە داعش بەر پارێزگای نەینەوا کەوتوە، دوبارە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە، حەوت ملیار دۆلاری پێویستە".
پارێزگاری نەینەوا داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردوە کە سود لەو وەبەرھێنانە وەربگرێت کە لە ھەرێمی کوردستان بونی ھەیە
پارێزگاری نەینەوا داوای لە حکومەتی فیدراڵ کردوە کە سود لەو وەبەرھێنانە وەربگرێت کە لە ھەرێمی کوردستان بونی ھەیە، پابەندبون بە بەڵێنەکان بەرامبەر بە ئاوارەکان، دەبێتە مایەی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەیان.
بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ھێزە ئەمنییەکان دژبە داعش، زیان بەر 12 ھەزار خانو لە ناوچەی موسڵی کۆن کەوتوە
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ھێزە ئەمنییەکان دژبە داعش لە میانی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەشی راستی موسڵ، زیان بەر 12 ھەزار خانو لە ناوچەی موسڵی کۆن کەوتوە.
بەرپرسانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، کە ژێرخانی گشتیی و تایبەت لە شاری موسڵ بەھۆی داعشەوە بەڕێژی 80% وێرانبوە.
خەندان-