پەرلەمانی عەرەبی بڕیارێک لەبارەی عێراقەوە دەدات
پەرلەمانی عەرەبی بڕیارێک لەبارەی عێراقەوە دەدات و داواکارییەک ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات.
لە بڕیارەکەدا، پەرلەمانی عەرەبی لە ئێوارەی رۆژی شەممە (دوێنێ)، پاڵپشتیی خۆی بۆ عێراق لە گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتەکە، هێشتنەوەی چەک تەنیا بەدەست هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی دەوڵەت و سەپاندنی دەسەڵاتی یاسا، راگەیاند.
پەرلەمانی عەرەبی داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کردووە لە هەموو ئاستەکان پەرە بە پەیوەندییە فەرمی و میللییەکانیان لەگەڵ عێراق بدەن، بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە باوەشی عەرەب و سەقامگیر ببێتەوە.
پەرلەمانی عەرەبی، کە دەستەی یاسادانانی کۆمکاری عەرەبییە، لە ساڵی 2002 دامەزراوە و هەموو وڵاتانی عەرەب تێیدا ئەندامن و چوار نوێنەریان هەیە.
باسنيوز