ژماریه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه له موسڵ
ئاژانسه‌كه روونیكرده‌وه، چه‌كداره‌كان له دره‌نگانی دوێنی شه‌و (هه‌ینی)، ههڵویانكوتاوهته سه‌ر فه‌رمانگه‌كه و سووكایه‌تییان به پاسه‌وانه‌كان كردووه، له‌وێ ماونه‌ته‌وه، به‌گه‌یشتنی پۆلیسی شاره‌كه، چه‌كداره‌كان پاشه‌كشێیان كردووه.
سه‌رچاوه‌ك له وه‌قفی سوونه رایه‌گه‌یاند، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ی وه‌قفی سوونه و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان به‌چه‌كه‌وه، په‌یامێكه، كه ده‌توانن هه‌ركاتێك بیانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌رمان، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كێ هه‌بێت، پێیبگه‌ن.
به‌هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌یان شوێنی وه‌قفی سوونه له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، گرژی له نێوان وه‌قفی سوونه و شیعه دروستبووه.
k24 -