فڕۆکەی زەبەلاحی B52ی ئەمریکی بەسەر سنووری سووریا- عێراقدا سووڕاوەتەوە
سەرچاوەکە بۆ (مەعلوومە) گوتوویەتی: "زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن، کە فڕۆکە زەبەلاحەکانی B52ی ئەمریکی بەسەر خاکی سووریادا فڕیون، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت".
گوتیشی: "جوولەی نائاسایی فڕۆکەکان لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سووریا بیندراوە و دوپات کراوەتەوە، کە فڕۆکەی زەبەلاحی B52ی ئەمریکی بوونە، بەڵام نازانین هۆکاری ئەم هەستان و سووڕانەی ئەم فڕۆکە زەبەلاحانە چی بووە".
پێشتر لە راگەیاندنەکاندا ئاماژە بەوە کرا، سەرکردایەتیی ئەمریکا فڕۆکە زەبەلاحەکانی B52ی لە بنکەکانەوە هەستاندووە و روویان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
باسنيوز