دیالە.. لە چەند هێرش و تەقینەوەی داعشدا حەوت کەس بوونە قوربانی

دیالە.. لە چەند هێرش و تەقینەوەی داعشدا حەوت کەس بوونە قوربانی


شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هاوەنبارانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی ناحیەی گوڵاڵە، سێ هاووڵاتیی سڤیل و سێ سەربازی عێراقی بریندار بوون، هاوکات بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی داعش لە سنووری باقووبەی ناوەندی پارێزگای دیالە هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بووە.

بەپێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی داعش گوندی "ئیسڵاح"ی سەر بە ناحیەی گولاڵەیان لە خانەقین هاوەنباران کردووە و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتیی سڤیل و سێ سەربازی عێراقیش بریندار بوون.

نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "تیرۆیستانی داعش بەرەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ چەند بۆمبێكیان لە ڕێگەیەكی خاكیی سنووری قەزای باقووبە چاندبوو، کە بەهۆی تەقینەوەی یەكێک لەو بۆمبانە هاووڵاتییەكی سڤیل بریندار بووە."

هاوكات عەدنان محەمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانیی قەزای شارەبان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: " بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە تیرۆیستانی داعش چەند گوللەهاوەنێكیان ئاراستەی رێگەیەكی خاكی سنووری شارەبان كردووە، بەڵم هیچ زیانی گیانی نەبووە."







باسنيوز
Top