دادگای نێودەوڵەتی دۆسیەی تاوانی سەربازانی بەریتانیای بەرانبەر هاووڵاتییانی عێراق داخست

دادگای نێودەوڵەتی دۆسیەی تاوانی سەربازانی بەریتانیای بەرانبەر هاووڵاتییانی عێراق داخست
ئەمڕۆ پێنجشەممە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دۆسیەی تاوانەكانی سوپای بەریتانیای بەرانبەر گەلی عێراق داخست، كە لە شەڕی داگیركردنی عێراقدا لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامی دابوو.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە راپۆرتی كۆتایی خۆیدا كە لە ١٨٣ لاپەڕە پێكهاتبوو، لە زاری فاتۆ بنسۆدا داواكاری گشتییەوە ڕوونی كردووەتەوە كە بە هۆكاری پیشەییەوە، دۆسیەكانی دژ بە سەربازانی بەریتانیا بەرز ناكەنەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا داواكارە گشتییەكە ئاماژەی بەوە داوە كە بەڵگەی تاوانەكانی جەنگیان لەبەر دەستدایە كە لەلایەن سەربازانی بەریتانیا ئەنجام دراون، لەوانەش كوشتن، ئەشكەنجەدان، مامەڵەی نامرۆییانە، زۆرەگێكردن و دەستدرێژی سێكسی بەرانبەر بە زیندانیكراوانی عێراقی.

فاتۆ بنسۆدا لە كۆتاییشدا گوتوویەتی كە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا تەگەرەی خستووەتە بەردەم كارەكانی دادگاكەیان لە كەیسی تاوانەكانی سەربازانی سوپای بەریتانیا بەرانبەر گەلانی عێراق.













باسنيوز


Top