تاریق حەرب: پەرلەمانتارانی عێراق تەنها نوێنەرایەتی ٢٠٪ی عێراق دەكەن
تاریق حەرب ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە داوە كە پێویستە پەرلەمانتارانی عێراق ئەوەیان لەبیر بێت كە ئەوان تەنها نوێنەرایەتی كەمتر لە ٢٠٪ی هاووڵاتییانی عێراق دەكەن، سەرباری ئەو هەموو ساختەكارییەی لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەماندا ئەنجام درا.
حەرب گوتیشی لەبیری نەكەن چەندان سندوقی دەنگدان دزران و سوتێندران و بە ساختە پڕ كرانەوە تا ئەم خولەی پەرلەمانی ئێستای عێراقی لێ دروست كرا. بۆیە پێویستە پەرلەمانتارانی ئەم خولە دانی پێدا بنێن كە ئەوان نوێنەرایەتی كەمتر لە ٢٠٪ی هاووڵاتییانی عێراق دەكەن.
پسپۆرە دەستووری و یاساییەكەی عێراق دەشڵێ ئەو پەرلەمانتارانە هیچ مافێكیان نییە بڵێن نابێ نەوت بە فرۆشتنی پێشوەختە بخرێتە بازاڕەوە، چونكە ئەم جۆرە دژایەتیكردنەی سیاسەتی فرۆشتنی نەوتە، لە یەكەم شوێندا زیان بە گەلانی عێراق دەگەیەنێت، ئەوە هاووڵاتییانن لە دۆخێكی خراپی ئابوورییدا ژیانیان بەسەردەبەن. بەشێك لە پەرلەمانتاران بەم دژایەتیكردنەیان بۆ پێشوەختە فرۆشتنی نەوت، دژایەتی گەلانی عێراق دەكەن.
باسنيوز