هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانە لە مستەفا كازمی دەكرێت

هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانە لە مستەفا كازمی دەكرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەرلەمانی عێراقەوە هەڕەشەی لێسەندنەوەی متمانە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی كاتیی عێراق كرا.

عەباس عەتافی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی "ئەلفەتح"ی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی رایگەیاند كە داوای ئامادەبوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكەن لەبەردەم دانیشتنی پەرلەماندا، ئەمەش بەهۆی دواخستنی ناردنی بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق.

عەتافی دووپاتیشی كردووەتەوە كە دوور نییە لە كاتی لێپرسینەوەدا لەگەڵ كازمی، پەرلەمان متمانەی لێ وەربگرێتەوە.

پەرلەمانتارەكەی عێراق ئەوەشی گوتووە كە چیتر پەرلەمان وەكو تەماشاكەر نامێنێتەوە لە هەمبەر دواكەوتنی ناردنی بودجەی گشتییدا، ئەگەر تۆزێكی تر دوابكەوێ، ئەوا داوای لێپرسینەوە لەگەڵ كازمی دەكەن.

هەروەها رایگەیاند كە لێسەندنەوەی متمانە لە كازمی پێویستی بە ڕێككەوتنی سیاسی دەبێت، ئەمەش شتێكی زۆر چاوەڕوانكراوە، چونكە ناشێ چاوپۆشی لە پێشێلكردنی یاساكان بكرێ لەلایەن حكوومەتەوە لەبارەی نەناردنی بودجەی گشتی بۆ پەرلەمان.













باسنيوز


Top