گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بووه به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی
ئه‌م گوتانه‌ی حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتوون و گوتی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسی پرسه‌كانی بودجه و قه‌یرانی دارایی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرا و گوتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه زۆر ئه‌رێنی بوو و لایه‌نه‌كان پێشوازییان لێ‌كرد و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتییان له حكومه‌ت كرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه زامنی خێرا تێپه‌ڕاندنی بودجه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن، چونكه لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه‌كان گرنگه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نیشتمانی خرایه‌ڕوو، كه ده‌بێت كار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێخه‌وش و دادپه‌روه‌رانه بكرێت، كه له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، كه ئه‌مڕۆ له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، گوته‌بێژی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی رایگه‌یاند، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه له په‌رله‌مان گرنگ بوو و ئاشكراشیكرد، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ئه‌نجام ده‌دات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بووه به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی و له داهاتووشدا گه‌ڕێكی دیكه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستپێده‌كرێت.
k24 -