واشنتن: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دەمێنێتەوە و داناخرێت

واشنتن: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دەمێنێتەوە و داناخرێت
یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی نزیك، دیڤید شینكەر، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ماوە و داناخرێت.

شینكه‌ر، بە تەلەفۆن بە دەزگا راگەیاندنەكانی گوت: "لەم دواییەدا ڤیدیۆیەكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغداتان بینی سەبارەت بە كەمكردنەوەی ژمارەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، دەمەوێت روونی بكەمەوە، كەوا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەمێنێتەوە و ھەرگیز داناخرێت".

گوتیشی: "كار و پابەندبوونمان بەرامبەر بە عێراق بەردەوام دەبێت و ھیچ كەمكردنەوەیەك كە لەوانەیە لە ئایندەدا رووبدات كاریگەری لەسەر نابێت".

ئاماژەشیكرد بە "گفتوگۆكانی دوو لایەنە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئابووری، سیاسی و دۆسیەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی عێراق".

سەرچاوە: RT
k24 -
Top