واشنتن: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دەمێنێتەوە و داناخرێت
شینكهر، بە تەلەفۆن بە دەزگا راگەیاندنەكانی گوت: "لەم دواییەدا ڤیدیۆیەكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغداتان بینی سەبارەت بە كەمكردنەوەی ژمارەی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، دەمەوێت روونی بكەمەوە، كەوا باڵیۆزخانەی ئەمەریكا دەمێنێتەوە و ھەرگیز داناخرێت".
گوتیشی: "كار و پابەندبوونمان بەرامبەر بە عێراق بەردەوام دەبێت و ھیچ كەمكردنەوەیەك كە لەوانەیە لە ئایندەدا رووبدات كاریگەری لەسەر نابێت".
ئاماژەشیكرد بە "گفتوگۆكانی دوو لایەنە سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ئابووری، سیاسی و دۆسیەی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی عێراق".
سەرچاوە: RT
k24 -