تەندروستیی عێراق رێنوێنیی نوێ لەبارەی خوێندن دەردەکات

تەندروستیی عێراق رێنوێنیی نوێ لەبارەی خوێندن دەردەکات
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە نووسراوێکدا، رێنوێنیی نوێ بۆ ریگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە قۆناغەکانی خوێندن، دەردەکات.

نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەندروستیی هەموو پارێزگاکانی عێراق نێردراوە.

- پشکنینی قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەرانی دەزگا پەورەردەییەکان بەشێوەی دەوری.

- ئەو قوتابی، مامۆستا و فەرمانبەرانەی دەزگا پەروەردەییەکان، کە نیشانەی پەتای کۆرۆنایان هەیە، پشکینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت و ئەنجامی پۆزەتیڤیش بە دوو شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت؛

/ رێگا بە قوتابی، مامۆستا یان فەرمانبەرەکە نەدرێ بچێتەوە دەوامی خۆی تا ئەو کاتەی چاک دەبێتەوە.

/ ئەو کەسانەی تێکەڵاوییان لەگەڵ ئەو تووشبووە هەبووە، ماوەی 14 رۆژ پشوویان پێبدرێت.

/ هەموو ژوور و شوێنەکانی ئەو دەزگا پەروەردەییە بە ماددەی دژە ڤایرۆس بڕشێندرێت.

/ لە هەر قوتابخانە، کۆلێژ یان پەیمانگایەکدا، ئەگەر لە پینج کەس زیاتر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، دەبێ بۆ ماوەی 14 رۆژ دابخرێن.











باسنيوز


Top