شاندێکی حکوومیی عێراقی سەردانی قاهیرە دەکات

شاندێکی حکوومیی عێراقی سەردانی قاهیرە دەکات


شاندێکی حکوومیی عێراقی سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات و ژمارەیەک لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات.

بڕیارە شاندەکە رۆژی چوارشەممە 9-12-2020، بە سەرۆکایەتیی خالید بەتال، وەزیری پلاندانان و ئەندامێتیی وەزیرانی تەندروستی، بازرگانی و پیشەسازی، سەردانی قاهیرە بکات.

شاندە عێراقییەکە، کە سێ رۆژ لە قاهیرە دەمێنێتەوە، حەوت رێککەوتنی لێکتێگەیشتن لەگەڵ بەرپرسانی میسر وژۆ دەکات، کە لێکتێگەیشتنەکان تایبەتن بە بەگەڕخستنەوەی پرۆژە وەستاوەکان لە عێراق و لێتێگەیشتن لە بوارەکانی رۆشنبیری، زانستی، گەشەپێدان و کشتوکاڵی.

رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە وەزیرە عێراقییەکان لەو سەردانەیاندا، لەگەڵ هاوتا میسرییەکانیان کۆ دەبنەوە و سەردانی مەیدانیی ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە میسر دەکەن.






باسنيوز
Top