داهاتی خاڵە سنوورییەکانی عێراق ناگەڕێتەوە گەنجینەی حکومەت
پێشتر چەندین جار ھۆشداری دراوە لە دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكان لە خاڵە سنوورییەكانی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكانی دا، بەڵام وەزیری دارایی بە ئاشكرا رایگەیاندووە، لە باشترین دۆخدا 10% داھاتی خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.
ئەگەر چی عێراق یەكێكە لە دەوڵەمەندترین وڵاتەكان لەسەر ئاستی جیھان لە بواری بەرھەمھێنانی وزهدا، بەڵام تا ئێستا عێراقییەكان خێریان لە داھاتی نەوتەكە نەبینیوە.
ماوهی 17 ساڵە ھاووڵاتییانی پارێزگاكانی عێراق بەدەست گرفتی رێگاوبان، ئاوی پاك و كەمی خزمەتگووزارییە سەرەتاییەكانی دیكەوه دەناڵێنن، كە بەشێكی بۆ گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی وڵات دەگەڕێتەوە.
k24 -