کازمی: ئەمڕۆ و سبەی گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021 دەکەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-12-2020، میدیا فەرمییەکانی عێراقیان لێدوانێکی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان بڵاو کردووەتەوە.
مستەفا کازمی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پێداچوونەوە بە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ئایندە کۆ دەبێتەوە و سبەی سێشەممەش درێژە بەو کۆبوونەوەیە دەدات.
هەفتەی رابردوو میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە هەفتەی داهاتوو (ئەم هەفتەیە) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی عێراق، کۆ دەبێتەوە.
هەروەک ئەو میدیایانە باسیان کردبوو، دوای پێداچوونەوەیەکی گشتیی بە پرۆژەیاساکە و تەواوکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەندییان بە بەشەبودجەی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، حکوومەتی عێراق پرۆژەیاساکە دەنێرێتە پەرلەمان.
باسنيوز