سبه‌ی شاندێكی باڵای سعودیه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا

سبه‌ی شاندێكی باڵای سعودیه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، شاندێكی سعودی له‌ ئاستی باڵا، سبه‌ی ده‌گاته‌ به‌غدا، بۆ چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی واژووكراو له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی "دكتۆر ماجد قه‌سبی" وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان ده‌بێت، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت، به‌م دواییانه‌ په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و سعودیه‌ به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا، له‌ بواره‌كانی ئه‌منی، سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و وه‌به‌رهێنان واژوو كراون.

سه‌رچاوه‌: شه‌فه‌ق نیوز
k24 -
Top