سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2021 بە زوویی پەسەند دەكرێت

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2021 بە زوویی پەسەند دەكرێت
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی عێراق خێراتر لە بودجەكانی ساڵانی رابردووی وڵاتەكە پەسەند دەكرێت.

حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو، زووتر بودجەی گشتیی دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.

گوتیشی یەكەمینەی كارەكانیان لە بودجەدا، زامنكردنی دادوەرییە لە دابەشكردنی پارە بەسەر شارەكاندا، لەمەشدا ڕێژەی بێبەشكردنی شارەكان لە پێشوودا، لەبەرچاو دەگیرێت.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە دەبێ لیژنە هەرێمیەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگاكان ڕێك بخەن، تا لە نزیكەوە لە ڕێژەی پێداویستی یەكە ئیدارییەكانی ناوچە جیاوازەكان بۆ بودجە بكۆڵنەوە.











باسنيوز


Top