سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق: بودجەی 2021 بە زوویی پەسەند دەكرێت
حەسەن كەعبی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردووەتەوە كە ئەمساڵ لە ساڵانی پێشوو، زووتر بودجەی گشتیی دەخرێتە دەنگدانەوە و پەسەند دەكرێت.
گوتیشی یەكەمینەی كارەكانیان لە بودجەدا، زامنكردنی دادوەرییە لە دابەشكردنی پارە بەسەر شارەكاندا، لەمەشدا ڕێژەی بێبەشكردنی شارەكان لە پێشوودا، لەبەرچاو دەگیرێت.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە دەبێ لیژنە هەرێمیەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی سەردانی مەیدانی بۆ پارێزگاكان ڕێك بخەن، تا لە نزیكەوە لە ڕێژەی پێداویستی یەكە ئیدارییەكانی ناوچە جیاوازەكان بۆ بودجە بكۆڵنەوە.
باسنيوز