هۆشداریی لە هەرەسهێنانی دەوڵەتی عێراق دەدرێت
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، هۆشداریی لە مایەپووچبوون و هەرەسهێنانی ئابووریی وڵاتەکەی دەدات.
عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لێژنەکە، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هەرچەندە ماوەیەکی کەم لەمساڵدا ماوە، بەڵام هێشتا حکوومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021ـی نەناردووەتە پەرلەمان و هەرچەندە درەنگیش بینێرێت، زیانی دارانیی زیاتر بە حکوومەت دەگات.
عەبدولهادی سەعداوی هەروەها رایگەیاندووە، بە هەموو پێوەرەکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، ئەگەر حکوومەتی عێراق لە ساڵی داهاتوودا بەردەوام بێ لە قەرز وەرگرتن بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی، ئەوا ”دەوڵەتی عێراق هەرەس دەهێنێت و مایەپووچ دەبێت.
ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پێویستی دەزانێ حکوومەتی وڵاتەکەی لە بری قەرز وەرگرتن، کورتهێنانی دارایی بە دۆزینەوەی سەرچاوەی دیکەی داهات چارەسەر بکات.
باسنيوز