ئەندامێکى لێژنەى دارایى: پەرلەمانى عێراق یاساى قەرزى هەڵبژادنەکان رەت دەکاتەوە
ئهمڕۆ شهممه 5/12/2020، شێروان میرزا، ئەندامى لێژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق راى گەیاند: "یە کێک لە بڕگەکانى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق، کە کەمێکى دیکە دەست پێدەکات، تاوتوێکردنى یاساى قەرزى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، کە لەسەر پێشنیازى ئەنجوومەنى وەزیران خراوەتە بەرنامەى کارەوە، بەپێى نووسراوێک حکوومەت داوا لە پەرلەمان دەکات رەزامەندى دەرببڕن لەسەر یاساى قەرزى هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەى بودجەیەکى تایبەت بە پارەدارکردنى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق تەرخان بکرێت".
راشیگەیاند" پێشتر لە یاساى قەرزدا پەرلەمان رەزامەندى داوە بە تەرخانکردنى بڕى 60 ملیار دینار بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان، جگە لەمەش حکوومەت دەرچەى یاسایی دیکەى لەبەردەستە بۆ پارەدارکردنى پڕۆسەکە، بۆیە پێویست بەقەرزى زیاتر ناکات، یاخود بۆ هەر خەرجییەک یاسایەکى قەرزى بۆ دەربکرێت و پەرلەمان دەنگى لەسەر بدات".
ئاماژەى بەئەوەش کرد، كه دەکرێ پڕۆسەى پارەدارکردنى هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عێراق، لە پڕۆژە یاساى 2021ى عێراق شوێنى بۆ بکرێتەوە و وەکوو خەرجییەکى تایبەت هەژمار نەکرێت، بۆیە بە بۆچوونى زۆربەى ئەندامانى لێژنەى دارایی، پڕۆژە یاساى قەرزى هەڵبژاردنەکان رەت دەکرێتەوە.
باسنیوز