جەمال کۆچەر: رەنگە حکوومەتی عێراق پەنا بباتە بەر لێبڕینی مووچە

جەمال کۆچەر: رەنگە حکوومەتی عێراق پەنا بباتە بەر لێبڕینی مووچە
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمان عێراق رایدەگەیەنێت، یەکێک لە بژاررەکانی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، دابەشکردنیەتی بە لێبڕینەوە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لێژنەکە لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە پەلە بکات لە ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بۆ پەرلەمان.

جەمال کۆچەر هەروەها رایگەیاندووە، لەکاتی ناردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵ داهاتووی عێراق، پەرلەمان پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە دوا ناخات.

ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێک لە بژارەکانی حکوومەتی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە بەسەر فەرمانبەران، دابەشکردنیەتی بە لێبڕینەوە لە بەشێک لە مووچەخۆران.

جەمال کۆچەر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بۆ ئەمساڵ پەرلەمان هیچ یاسایەکی دیکە بۆ وەرگرتنی قەرز لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە داناڕێژێت، بەڵام بۆ بودجەی گشتیی ساڵی داهاتوو، جارێکی دیکە حکوومەتی عێراق قەرز وەردەگرێت و ئەمەش کارێکی ئاساییە.






باسنيوز
Top