پەرلەمانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر چوار پرۆژە یاسا دەدات

 پەرلەمانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر چوار پرۆژە یاسا دەدات
په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌، ده‌نگ له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ یاسا ده‌دات و خوێندنه‌وه‌ش بۆ چوار پڕۆژه‌ی دیكه‌ ده‌كات، له‌وانه‌ دابینکردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات و بەرنامەی کاریش بریتییە لە، دەنگدانی لە روی پرەنسیپەوە لەسەر پرۆژە یاسای پەنابەران، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتنی سنور، کە بەرپرسە لە داواکاریی دەریایی ساڵی 1976.

ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژیه‌ یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1992لەبارەی بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە زیانی پیسبوون بە رۆن ده‌درێ

له‌ بڕگه‌ی سێیه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە پرۆتۆکۆلی ساڵی 2005 هەموارکراوی رێککەوتنی ساڵی 1988 لەبارەی نەهێشتنی کارە نائاساییەکانی دژ بە سەلامەتی دەریاوانی و له‌ بڕگه‌ی چواره‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژیه‌ یاسای پەیوەندیکردنی عێراق بە رێککەوتنی نێودەوڵەتی ساڵی 1992لەبارەی بەرپرسیاریەتی مەدەنی لە زیانی پیسبوون بە رۆن ده‌درێت.

خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار پڕۆژه‌ یاسا ده‌كرێت له‌وانه‌ دابینکردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

هه‌ربه‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌ ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ چوار پڕۆژه‌ یاسا ده‌كرێت له‌وانه‌ دابینکردنی خەرجیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.







باسنيوز
Top