شاندێكی ته‌كنیكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت
شاندێكی ته‌كنیكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت و شایسته داراییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی تاتوێ ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه كه‌وتووه، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پرسی بوودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی.
زانیوویه‌تی كه شانده‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه هه‌ر یه‌كه له خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی حكوومه‌تن و بڕیاریشه سبه‌ی هه‌ینی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا راگەیاند، هاتنی ئەم شاندە بۆ جێگیرکردنی پشکی هەرێمە لە رەشنوسی پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2021ی عێراق کە بڕیارە رۆژی شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراق تایبەت بە پرسی پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2021 کۆببێته‌وه.
k24 -