لە بەغدا خۆپیشاندانە دژی مەیخانەكان
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییانی پایتەختی فیدراڵیی عێراق ڕژانە سەر شەقامەكانی ناوەڕاستی بەغدا لە دژی دوكانەكانی مەیفرۆشتن و یانەكانی شەوانە لە شارەكە.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی "واسیق" كۆبوونەوە و داوای داخستنی دوكانی مەیفرۆشتنیان لە شارەكە كرد، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر هێزە شیعیە عێراقیەكانی نزیك لە ئێران چەندین هەوڵی تریان داوە بۆ قەدەغەكردنی مەیفرۆشتن و مەیخواردنەوە لە وڵاتەكە.
باسنيوز