عێراق بۆ ساڵی 2021 به یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی جیهان داده‌نرێ
كۆمپانیای به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی، 5 ناوچه‌ی جیهان به مه‌ترسیدارین شوێن داده‌نێ و هۆشداری ده‌دات له ساڵی 2021ـدا گه‌شتی بۆ نه‌كرێ، عێراقیش به یه‌كێك له‌و شوێنه مه‌ترسیدارانه داده‌نرێ.
كۆمپانیای به‌هاناوه‌چوونی نێوده‌وڵه‌تی، كه كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و ئه‌منییه، ناوی ئارامترین و مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ناوچانه‌ی زۆر ئارامن بۆ گه‌شتكردن له ساڵی دادێ، گرین‌لاند، سویسرا، سلۆڤینیا، نه‌رویژ، فینله‌ندا، دانمارك، كۆماری كابۆ ڤێردی، ئه‌نگویلا، دوورگه‌كانی تركس و كایكۆسن.
به‌ڵام هۆشداری و ڕێنوێنیی خه‌ڵك و گه‌شتیاران كراوه، كه مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كانی جیهان له‌سه‌ر رووی زه‌وی لیبیا، سووریا، ئه‌فغانستان، عێراق و كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاستن، ڕێنوێنیی ئه‌وه‌ش ده‌كا كه تا ده‌كرێ گه‌شتی بۆ نه‌كرێ.
ئه‌م ده‌رئه‌نجامه، له ئه‌نجامی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی سیاسییانه و ناڕه‌زایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاندووه ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه گه‌شتیاران له‌و وڵاتانه تووشی ئه‌و كێشانه بن.
ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی نیوزیله‌ندا و ته‌نزانیا و نیكاراگوای به پارێزراوترین شوێنی جیهان له رووی په‌تای كۆرناوه دیاری كردووه. له كاتێكدا جۆرجیا به به‌ربڵاوترین شوێنی ڤایرۆسه‌كه دیاری كراوه، به دوایدا رووسیا، ئۆكراین، نه‌مسا، له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌رزی پهتاكهدان.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڤێنزویلا، كۆریای باكوور و لیبیا و باشووری سوودان و یه‌مه‌نیش، چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ڕووبه‌رووی مه‌ترسیی كێشه پزیشكییه‌كان ببنه‌وه.
|باسنيوز