حكومه‌تی عێراق: ده‌بێت پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021) دواخستووه.
له باره‌ی كێشه‌ی مووچه، حه‌سه‌ن نازم گووتی: سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك و داوایكردووه پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه.
روونیشیكردەوە، له باره‌ی، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له واده‌ی خۆی دا ده‌كاته‌وه‌و حكومه‌ت له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو.
ھەروەھا ئاشكرایكرد، حكومەت كار ده‌كات له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی هاورده‌كردنی گاز.
سەربارەت بە مووچە، گوتەبێژی حكومەت گوتی: سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، داواشیكردووه، پرسی مووچه له كێشه سیاسییه‌كان دووربخرێته‌وه و لایه‌نی مرۆیی له‌به‌رچاوبگیرێت و نابێت كێشه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كان كاریگه‌ری له سەر بژێوی رۆژانه‌ی خه‌ڵك بكات".
ھەروەھا حەسەن نازم گوتی: "تا ئێستا ئێمه سیسته‌می دیموكراسییه‌ت به عه‌قڵیه‌تی سۆشیالیست به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه، بە‌و واتایه دێت، كه ئاماده‌كارییه‌كی ریشه‌یی بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه له (2003)ـه‌وه نه‌كراوه.
له باره‌ی كۆرۆناوه روونیكردەوە، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتووه‌ته زیاتر له (%87)، هه‌روه‌ها رێژه‌ی مردنیش كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی گرنگه. جه‌ختیش له‌وه‌كراوه‌ته، پاره‌ی پێویست ته‌رخان بكرێت بۆ كڕینی پێكووته‌ی كۆرۆنا و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان.
k24 -