سەدر هۆشداری دەدات لە سەركەوتنی گەندەڵەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا

سەدر هۆشداری دەدات لە سەركەوتنی گەندەڵەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا
دوێنێ دووشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دا گەلانی عێراق لەوەی جارێكی تریش گەندەڵەكان هەڵبژێرنەوە و بیانگەیەننەوە بە لوتكەی دەسەڵاتی وڵاتەكە.

سەدر لە نووسینێكی درێژدا كە ئەمڕۆ لە تویتەرەكەیدا بڵاوی كردووەتەوە، لە یەك كاتدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق و هاووڵاتییانیش گرتووە، هۆشداریشی داوە كە گەلانی عێراق دیسان گەندەڵكاران بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات.

سەدر هەروەها نووسیویەتی كە هەر كەسێك لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداری نەكات، ئەوا بەشدارە لە گەیشتنەوەی گەندەڵكاران بە دەسەڵات و بەشدارە لەم تاوانەدا.

ڕێبەری سەدرییەكانی عێراق ئەوەشی گوتووە كە ڕێگە نادەن چاكسازی سیاسی بە گەندەڵكاریی ئایینی و باوەڕداری بكرێت. هەروەها هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەرانیش و نووسیویەتی ئەو كارە بێ مانایانەی لە خۆپیشاندانەكاندا دەیكەن پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام و یاسایە.

سەدر ڕەخنەی توندی لە خۆپیشاندەران گرتووە و زیاتر دەڵێ بە ناوی حوسێنەوە هوتاف لێ دەدەن، كەچی لەبیریان كردووە ئامانجی ئیمام حوسێن چاكسازی بوو، نەك زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی گەل، نەك بۆ ڕێگری و دەستدرێژی بۆ سەر بژێوی خەڵك و بازاڕەكان و ژیان و خزمەتگوزارییەكان.










باسنیوز
Top