سەدر هۆشداری دەدات لە سەركەوتنی گەندەڵەكان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا
سەدر لە نووسینێكی درێژدا كە ئەمڕۆ لە تویتەرەكەیدا بڵاوی كردووەتەوە، لە یەك كاتدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی عێراق و هاووڵاتییانیش گرتووە، هۆشداریشی داوە كە گەلانی عێراق دیسان گەندەڵكاران بگەڕێننەوە سەر دەسەڵات.
سەدر هەروەها نووسیویەتی كە هەر كەسێك لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەشداری نەكات، ئەوا بەشدارە لە گەیشتنەوەی گەندەڵكاران بە دەسەڵات و بەشدارە لەم تاوانەدا.
ڕێبەری سەدرییەكانی عێراق ئەوەشی گوتووە كە ڕێگە نادەن چاكسازی سیاسی بە گەندەڵكاریی ئایینی و باوەڕداری بكرێت. هەروەها هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەرانیش و نووسیویەتی ئەو كارە بێ مانایانەی لە خۆپیشاندانەكاندا دەیكەن پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام و یاسایە.
سەدر ڕەخنەی توندی لە خۆپیشاندەران گرتووە و زیاتر دەڵێ بە ناوی حوسێنەوە هوتاف لێ دەدەن، كەچی لەبیریان كردووە ئامانجی ئیمام حوسێن چاكسازی بوو، نەك زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەكانی گەل، نەك بۆ ڕێگری و دەستدرێژی بۆ سەر بژێوی خەڵك و بازاڕەكان و ژیان و خزمەتگوزارییەكان.
باسنیوز