کازمی داوایەک ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکات

 کازمی داوایەک ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەهەردو وەزیری دارایی و پلاندانان کرد بەزوترین کات پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەستی وردبینیکردنیی و رەوانەکردنی بۆ پەرلەمانی عێراق.

بەزوترین کات پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن

حەیدەر مەجید، وتەبێژی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران داوای لەهەردو وەزیری دارایی و پلاندانان کرد بەزوترین کات پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن، ئەوەش بەئامانجی وردبینیکردنی لەلایەن فەرمانگەی یاسایی و پەسەندکردنی لە ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش رەوانەکردنی بۆ پەرلەمان.

حکومەت و پەرلەمان جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجە

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت و پەرلەمان جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، بەتایبەت کەلەئێستادا سەدان پڕۆژەی تەواو نەکراو لەچاوەڕوانی خەرجکردنی بودجەدان و حکومەت خواستی ئەوەی هەیە کارکردن لەو پڕۆژە خزمەتگوزاریانەدا دەستپێبکاتەوە.




خەندان
Top