نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كا گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزێ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كا گیانی خۆپیشانده‌ران بپارێزێ


نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق (یۆنامی)، نیگه‌رانیی خۆی بۆ كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌ربڕی و داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد، كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدا بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/11/2020، له‌ تویتێكدا، نوێنه‌ری یۆنامی، ئه‌وه‌ی نووسیوه‌، كه‌ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ ده‌كا كه‌ به‌م دواییه روویان داوه‌، نیگه‌رانی و خه‌مباریی خۆشی بۆ كوشتن و برینداركردنی خۆپیشانده‌ره‌ عێراقییه‌كان ده‌ربڕیوه‌ و داوای له‌ هه‌مووان كردووه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام بكه‌نه‌وه‌. هه‌روه‌ها داواشی له‌ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عێراق كردووه‌، كه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بدا بۆ پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان و ئه‌وانه‌ی كاری توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن سزا بدرێن.







باسنيوز
Top