نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق زۆرترین مینی چێندراوی تێدایە

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق زۆرترین مینی چێندراوی تێدایە
نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، عێراق زۆرترینی مینی چێندراوی لەجیهاندا، تێدایە.

بیر لۆدهامەر، بەڕێوەبەری بەشی عێراق لە فەرمانگەی تایبەت بە کاروباری مین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاندووە، دوو ملیار و 960 ملیۆن مەتر چوارگۆشەی خاکی عێراق مینی تێدایە.

بیر لۆدهامەر هەروەها رایگەیاندووە، کە زۆرینەی ئەو ناوچانەی لە عێراق مینیان تێدایە، کەوتوونەتە سنووری نێوان عێراق و ئێران لە پارێزگاکانی باشووری عێراق، کە پاشماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتەن لە 1980 تا 1988.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەناو وڵاتانی جیهاندا، عێراق زۆرترین مینی تێدایە و بەشی زۆری ئەو مینانەش پاشماوەی شەڕی عێراق - ئێرانن و بەشێکیشی پاشماوەی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.













باسنيوز



Top