پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندان دەدات

 پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندان دەدات
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە لەلایەن لیژنەکەیانەوە راپۆرتی لەسەر ئامادەکراوە و لەئێستادا تەنها دەنگدانی پەرلەمانی عێراقی ماوە بۆ ئەوەی ببێتە بەیاسا و بخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

ناکۆکی لەسەر خۆپیشاندان و شێوازی سازکردنی هەبو

ئەرشەد ساڵحی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەنێوان فراکسیۆنەکاندا جیاوازی لەسەر چەند برگەیەکی پڕۆژەیاسای ئازادی رادەبڕین و خۆپیشاندانی ئاشتیانە هەبوە، بەتایبەت لەبارەی خۆپیشاندان و شێوازی سازکردنی.

لەکاتی خۆپیشانداندا سەرۆکی یەکەی ئیداری ناوچەکە ئاگادار دەکرێتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە لایەنەکان لەگەڵ ئەوەدابون پێشوەخت مۆڵەت بۆ خۆپیشاندان وەربگیرێت، بەڵام ئەو پڕۆژەیەی حکومەت رەوانەی کردوە باسی لەوەکردوە ئەو کەسانەی خۆپیشاندان رێکدەخەن، پێویستە سەرۆکی یەکەی ئیداری ناوچەکەیان لەبارەی کاتی خۆپیشاندانەکە و ئامانجەکانی ئاگادار بکەنەوە، ئەوەش رێکارێکە لەژمارەیەک وڵات بونی هەیە و ئەزمون کراوە.






خەندان
Top