ورده‌كاری كاری لیژنه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ئاشكرا ده‌كرێت
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع" له‌سه‌ر زاری محه‌مه‌د شه‌یاع ئه‌لسودانی، په‌رله‌مانتاری عێراقی و هاوكات ئه‌ندامی لیژنه كاتییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و لیژنه‌یه دوای لێكه‌وته و كاردانه‌وه‌كانی تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێكهێنراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، كه تێپه‌راندنی ئه‌و یاسایه كاردانه‌وه و به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا".
محه‌مه‌د شه‌یاع گوتی: بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری ئاشكرا هه‌یه، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته سامانی گشتی به‌گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان به یه‌كسانی به‌سه‌ر هه‌موو رۆڵه‌كانی ده‌وڵه‌تدا دابه‌ش بكرێت و نابێت جیاكاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا بكرێت، چ له‌ڕوو ماف و شایسته داراییه‌كان، یانیش له پابه‌ندبوون به ده‌ستوور.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌رێمی كوردستانیش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌یه" و جه‌ختی كرده‌وه، "له بری ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی په‌سه‌ندكردن و تێپه‌ڕاندنی یاسای بودجه و یاساكانی دیكه كێشه‌كان قووڵتر بكرێنه‌وه، پێویسته به گرنگییه‌وه گوێ بۆ گله‌یی و داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌ییانه بۆ ئه‌و كێشانه دیاری بكرێت".
ئاشكراشیكرد، "له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئێمه هه‌رچوار ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌و لێژنه‌یه دیداری فراوانمان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بووه و تێڕوانینی خۆمان له‌باره‌ی داڕشتنی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021ـیش خستووه‌ته‌ڕوو و جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، كه نامانه‌وێت ئه‌وه‌ی له تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی روویدا، له پڕۆه‌ی بودجه‌شدا دووباره ببێته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی كه ده‌ست بۆ پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانیی نێوان ته‌واوی خه‌ڵكی عێراق نه‌برێت، به‌تایبه‌ت له دابه‌شكردنی سامانی گشتی".
هه‌روه‌ها ئه‌لسوودانی جه‌ختی كرده‌وه، "حه‌لبووسی به‌هێزه‌وه پاڵپشتی ئه‌و تێڕوانینه‌ی ئێمه‌ی كردووه و له رۆژانی داهاتوودا لێژنه‌كه‌مان ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كان و دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به پرسی بودجه‌وه ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه، "لیژنه‌كه‌مان رۆڵی لیژنه‌ی تایبه‌ت به بودجه نابینێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت دید و بۆچوونه‌كان لێك نزیك بكه‌ینه‌وه و بتوانین له ئه‌نجامدا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ كۆبكه‌ینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه خزمه‌تی ئامانجی پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه بكات".
دوای ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت لایه‌نه كوردییه‌كان، كه به‌بێ ئاماده‌بوونیان یاساكه په‌سه‌ند كرا و گوێ بۆ داواكارییه‌كانی هه‌رێم نه‌گیرا، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی كاتیی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێكهێنا، كه ژماره‌یان 4 ئه‌ندامه و سه‌رجه‌میان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بن.
k24-