لێژنه‌ى دارایی: 550 ملیار دۆلاری عێراق بردراوەتە بانکەکانی دەرەوە
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاری و خەمڵاندنانەی هەیە، قه‌باره‌ى پاره‌ى عێراق له‌ده‌ره‌وه زیاتر لە 550 ملیار دۆلارە و کارەکەش بە شێوەی ناشەرعی کراوە".
ڕوونی کردەوە، لەو کاتەی دۆخی دارایی خراپە و حکوومەت بۆ مووچە قەرز دەکات، پێویسته ئەو پارە زۆرە بگەڕێندرێتەوە، گوتیشی: "گه‌یشتن به‌و پاره‌یەى عێراق له‌ده‌ره‌وه ڕێكارێكى زۆر گرنگه، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت هه‌نگاو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بنێت، چونكه سووكترین ڕێكاره بۆ به‌ده‌ستهێنانى پاره و ده‌بازبوون له‌م قه‌یرانه".
بڕیاردەری لێژنەی دارایی جەختی کردەوە، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارەیە، پێویستە حکوومەت داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی بکات، دەشڵێت: "له كاتى هه‌بوونى زانیارییه‌كان له‌باره‌ى شوێنى پاره‌كە و چۆنیەتیی تۆمارکردنیان و ناوی بانكەکان، ئه‌وا حكوومه‌ت ده‌توانێت په‌نا بباته به‌ر هاوكاریى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئەو پاره‌یە".
بەپێی راپۆرتێکی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی، عێراق یەکێکە لە وڵاتە هەرە گەندەڵەکانی جیهان، کە بە شێوەیەک له ڕووی شەفافیەتەوە لە پلەی شەشەمی وڵاتانی عەرەبیدایە و لەسەر ئاستی جیهانیش، لە كۆی 180 وڵات، لە پلەی 162دایە.
سەفار باوەڕی وایه: “ئەگەر گەندەڵی بەو شێوە فراوانە نەبووایە، ئەو بڕە پارە زۆرەی عێراق بۆ دەرەوە نەدەبردرا".
لای خۆشیانەوە محەمەد عەلی، لە فەرمانگەی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: "یەکێک لەو دۆسێ هەستیارانەی کاری لەسەر دەکەن، دۆسێی بردنەدەرەوەی پارەی عێراقە، بۆ ئەوەش خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریین".
باس‌نیوز