په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكده‌هێنێت

په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێكده‌هێنێت
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لیژنه‌یه‌كی كاتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق پێكده‌هێنێت.

به‌ گوێره‌ی نووسراوێك كه‌ واژۆی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌‌، بڕیار دراوه‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ به‌ گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا و له‌ پێناو به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆ دابه‌شكردنی سامانه‌كانی عێراق به‌سه‌ر ته‌واوی رۆڵه‌كانی گه‌ل پێكبهێندرێت.

وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه‌، لیژنه‌كه‌ كاتی ده‌بێت و له‌ 8 ئه‌ندام پێكهاتووه‌ و سه‌رجه‌میان له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
k24 -
Top