له عێراق گەندەڵییەکی یەک ملیار دیناری ئاشکرا دەبێ
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە ئەمڕۆ 23ی 11ی 2020، ڕایگەیاندووە: "فه‌رمانگه‌ى ده‌ستپاكى به‌پشتبه‌ستن به فه‌رمانى دادوه‌رى پرۆسه‌یه‌كى ئه‌نجام داوه، تیمی تایبه‌تى چاودێریكردنى فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی، دواى وردبینیكردن له مامه‌ڵه‌كانى خانه‌نشینى و نووسراوى ڕاستاندنى ده‌رچوونى راپۆرتى پزیشكى، ئه‌و مامه‌ڵانه‌ى له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى پارێزگای ئەنبار، توانى ده‌ست به‌سه‌ر 13 مامه‌ڵه‌ى ساخته‌دا بگرێت".
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لەو گەندەڵییەدا ملیارێک و 300 ملیۆن دینار بەفیڕۆ دراوە و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه تایبه‌ته‌كانى بابه‌ته‌كه‌شدا گیراوه.
ئاماژه بەوەش دراوە: "په‌ڕاوێكى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌و بابه‌ته ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ى دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵێنه‌وه‌ى تایبه‌ت كراوه، بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاساییه گونجاوه‌كان".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیی عێراق لە هەمان فەرمانگەدا، مانگی شوباتى ڕابردوو، بە تۆمەتی به ده‌ستكاریكردن و ساخته‌كاریى له به‌ڵگه‌نامه‌كانى قوربانییانى تیرۆر، فه‌رمانبه‌رێكى دەستگیر کرد.
باسنيوز