نەینەوا.. بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای عێراقیدا تەقییەوە

نەینەوا.. بۆمبێک بە کاروانێکی سوپای عێراقیدا تەقییەوە
بۆمبێک لە باشووری شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا بە کاروانێکی سوپای عێراقیدا تەقییەوە.

بۆمبەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 22-11-2020 لەسەر رێگای نێوان هەردوو گوندی جەرن و فارسییە لە شارەدێی حەمام عەلیل لە باشووری مووسڵ بە کاروانەکەی سوپای عێراقیدا تەقیوەتەوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

تا ئێستا دیار نییە بۆمبەکە لەم ماوەیەدا دانراوەتەوە یان یەکێکە لە پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.












باسنيوز



Top