سعودیە دوای هەڕەشەکەی عەسایب دەستبەرداری وەبەرهێنانێک لە عێراق دەبێت

سعودیە دوای هەڕەشەکەی عەسایب دەستبەرداری وەبەرهێنانێک لە عێراق دەبێت


شانشینی عەرەبستانی سعودیە دوای هەڕەشەکەی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق، دەستبەرداری وەبەرهێنان لە عێراق دەبێت.

پێشتر سعودیە و عێراق رێککەوتبوون لەسەر وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و ئاژەڵداریی کۆمپانیا سعودییەکان لە هەزاران دۆنمی بیابانەکانی باشووری عێراق، بەڵام عەسایب ئەهلی حەق دژایەتیی خۆی بۆ ئەو پرۆژەیە راگەیاندبوو و داوای وەستاندنی کردبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22-11-2020، محەمەد خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سعودیە داوای لێبووردنی کردووە و رایگەیاندووە، ناتوانن ئەو پرۆژەیە لە عێراق جێبەجێ بکەن.

محەمەد خەفاجی هۆکاری دەستبەرداربوونی سعودیە لەو پرۆژەیەی وەبەرهێنانی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی ناتوانێ ئاو بۆ ئەو پرۆژەیە دابین بکات.








باسنيوز
Top