عێراق دراو چاپ دەکا و پەرلەمانیش هۆشداری دەدا
جەمال کۆچەر، ئەندامى لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، به ئاژانسى (واع)ى فه‌رمیی عێراقى ڕاگەیاندووه: "چاپکردنى دراو بەبێ پشتیوانیکردنى دارایی، کاریگەریى لەسەر بەهاکەى دروست دەکات و بەشێوەیەکى کاتى قەیرانەکە چارەسەر دەکات، بەڵام دواتر ڕووبەڕووى قەیرانى دیکە دەبێتەوە، بۆیە لە عێراق هیچ چارەسەرێک نییە جگە لە چاکسازی".
جەختی له‌وه‌ش کردووەتەوە، داهاتى خاڵە سنوورییەکان، 10%ى داهاتى ڕاستەقینەى دەروازەکانە و هەر چاکسازییەک لەو بارەیەوە، داهاتەکە بەرز دەکاتەوە.
ئەندامه‌كه‌ى لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "پەرلەمان لاپه‌ڕه‌یه‌كى چاکسازی ڕەوانەى حکوومەتى عێراق دەکات، کە دەکرێت لەگەڵ لاپه‌ڕه‌كه‌ى حکوومەت یەک بخرێت".
لەبارەى قەرزکردن له‌لایه‌ن حکوومه‌تى عێراقه‌وه جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت: "حکوومەتى عێراق دوو جار قەرزی کردووە، جارێکى دیكه‌ش قەرز دەکاتەوە، لەبەر ئەوەى داهاتەکەى یەکسان نییە بە خەرجییەکانى، بۆیە به‌بێ قەرز، ناتوانێ مووچە بدات".
باسنيوز