ئەمریكا 45 رۆژی دیكەی بۆ هاوردەكردنی كارەبا لە ئێرانەوە بۆ عێراق درێژ كردەوە
رۆژنامەی وانشتۆن پۆست بڵاوی كردەوە، كە وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كردووە، ئەمریكا ڕێگە دەدا 45 رژی دیكەش عێراق، وزە و غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بكا، بەم جۆرە ئیدارەی سەرۆك ترمپ بڕیاری كۆتایی ڕێگەدان یان پچڕان بۆ سەروەختی سەرۆكایەتیی جۆ بایدن لێ دەگەڕێ، كە لە 20ـی كانوونی دووەمی ساڵی دادێ دەستبەكار دەبێ.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە، كە واشنتۆن درێژكردنەوەی ئەم ماوەیە و هەڕەشەی كشانەوەی باڵوێزخانە، وەك گووشار لەسەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەكار دەهێنێ، تا عێراق كەمتر پشت بە حكوومەتی ئێران ببەستێ و هەژموونی میلیشیا عێراقییە پاڵپشتكراوەكان لەلایەن ئێرانەوە كەم بكرێتەوە.
عێراق لە قەیرانی كورتهێنانی بڕی پێویستی وزەی كارەبادایە، لە ساڵی 2003ـشەوە زیاتر لە 50 ملیار دۆلاری بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كردووە.
باسنيوز