فوئاد حوسێن سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات

فوئاد حوسێن سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری عێراق، "ئه‌حمه‌د سه‌حاف"، رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، "فوئاد حوسێن" سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.

"سه‌حاف" گوتیشی: رۆژانی (25 و 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك، "فوئاد حوسێن" سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌و سه‌ردانه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، "سێرگی لاڤرۆڤ" كۆده‌بێته‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و مۆسكۆیه‌ و له‌ میانه‌یدا باس له‌ كۆی پرسه‌ جێبایه‌خه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2020)، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، "ماریا زاخارۆڤا" رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو، "لاڤرۆڤ" له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئاشكراشیكرد، هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌كانی (عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن) له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا تاوتوێ ده‌كرێن.
k24 -
Top