باڵوێزخانەی ئەمریكا باسی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێی میلیشیاكانی عێراق دەكات
باڵوێزخانەكە ئاماژەی بەوە داوە كە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان دەریدەخەن ئەو میلیشیایانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە پشت هێرشەکەوەن.
هەروەها رایگەیاندووە كە میلیشیا لە یاسادەرچووەکان کە لەلایەن سوپای قودسی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەردەوامن لە تێکدانی ئاسایشی عێراق و کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق، سەرباری هەڕەشەکردن لە سەروەریی عێراق.
باڵوێزخانەی ئەمریكا داوای لە حکوومەتی عێراق كردووە هەموو ئەوانە دەستگیر بکات کە بەردەوامن لە ئەنجامدانی کاری توندڕەوی دژی عێراق و سزایان بدات.
باسنيوز