بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق لەکارەکەی دورخرایەوە

 بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق لەکارەکەی دورخرایەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەخشینی مەناف عەبدولمنعەم، لە پۆستی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق و پلەکەی گوازراوەتەوە بۆ بەشی هونەری هێڵەکە، کەسێکی دیکەش لە نوسینگەی وەزیری گواستنەوە بۆ بەڕێوەبردنی هێڵی ئاسمانی عێراق راسپێردرا.

عەلی موحسین هاشم، لە نوسینگەی وەزیر بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە دوایین بڕیاریدا کە دوێنێ یەکشەممە دەرچوە و واژۆی بریکاری وەزارەتەکەی لەسەرە باس لەوەکراوە، بە فەرمانی ناسر حسێن شبلی، وەزیری گواستنەوە بڕیاردراوە مەناف عەبدولمنعەم، لەپۆستی بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراق ببەخشرێت و عەلی موحسین هاشم، لە نوسینگەی وەزیر بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەکە راسپێردراوە.

کەمتەرخەم بوە لە گەڕانەوەی قەرزەکانی هێڵی ئاسمانی و زیادکردنی داهات

پێشوتر وەزارەتی گواستنەوەی عێراق چەندجارێک بەڕێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقی لەکەڵەکەبونی قەرزی هێڵی فڕۆکەوانی لەلایەن بریکارەکانی دەرەوە و ناوەوە، نەبونی پلانی ستراتیژی بۆ بەرەو پێشبردنی کارەکان و زیادکردنی داهاتی دەوڵەت لەو رێگایەوە ئاگادار کردوەتەوە.











خەندان
Top